خولێکی بی بەرامبەر بۆ خوێندکارانی چەند قۆناغێک دەکرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداری دایکان و باوکان و خوێندکاران دەکات خولێکی بەهێزکردن بۆ پۆلەکانی یەکەم و چوارەم و حەوتەم لەگەڵ پۆلی ١١ بێ بەرامبەر دەکاتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولی بەهێز کردن بۆ قوتابیانی پۆلی (یەکەم و چوارەم و حەوتەم) و پۆلی (١١)ی زانستی و وێژەیی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)واتە ئەم ساڵی ڕابردوو دەکرێتەوە بە پێ ی شوێنی جوگرافی.

ئاماژە بەوەشکراوە،  خولەکە بێ بەرامبەرە واتە قوتابی و خوێندکار پارە نادەن بۆ بەشداری کردن و لەو قوتابخانانەی بۆیان دیاریکراوە دەتوانن لەماوەی سێ ڕۆژدا ناوەکان تۆمار بکەن.

پەروەردەی پێنجوێن داوا لە قوتابیان و خویندکاران دەکات لە ڕۆژانی (سێ شەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٣١٫٣٠ ،٢٠٢٤/٨/١) سەردانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی دیاریکراو بکەن بۆ ناو نوسین وە ئاگاداریان دەکەین خولەکە (٢٠٢٤/٨/٤ دەست پێ دەکات و تاوەکو ٢٠٢٤/٨/٣١) بەردەوام دەبێت و کۆتایی دێت.

خشتەی خولەکان شوێنەکان  بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت :

١-قوتابیانی پۆلی (یەکەم و چوارەم)ی بنەڕەتی قوتابخانەکانی (پێنجوێن ،شۆڕشی نوێ، جلال محمود،دیدگا،شلێر) لە قوتابخانەی (شۆڕشی نوێ)ی بنەڕەتی دەکرێتەوە.

٢-قوتابیانی پۆلی (یەکەم و چوارەم)ی بنەڕەتی قوتابخانەکانی (ناوشاخان، قەڵادێ،شەهید محمد صدیق) لە قوتابخانەی (ناوشاخان)ی بنەڕەتی دەکرێتەوە.

٣-قوتابیانی پۆلی (یەکەم و چوارەم)ی بنەڕەتی قوتابخانەکانی (ملەکەوە، بلکیان ،موفتی پێنجوێنی،مێرگەسیر) لە قوتابخانەی (ملەکەوە)ی بنەڕەتی دەکرێتەوە.

٤-قوتابیانی پۆلی (حەوتەم)ی بنەڕەتی سەرجەم قوتابخانەکان لە قوتابخانەی (شەهید محمد صدیق)دەکرێتەوە.

٥-خوێندکارانی پۆلی (١١)ی زانستی و وێژەیی سەرجەم خوێندنگە ئامادەییەکان لە بینای (دواناوەندی سێکوان) نزیک گەراجی باشماخ دەکرێتەوە.

تێبینی/

خولەکە بۆ قوتابیان و خۆێندکاران بێ بەرامبەرە و بەشداری کردن ئارەزوو مەندانەیە و مامۆستای پسپۆڕ دابین کراوە و وەک بەشێک لە بەرنامەکانی وەزارەت تەنها بۆ بەهێزکردنی قوتابی و خۆێندکارە و هەفتەی چوار رۆژ وانە دەخۆێنرێت.

كارمەندە ژینگەدۆستەكەی هاتووچۆ ڕێزلێنانی بۆ كرا
پێت كارمەندە ژینگەدۆستەكەی هاتووچۆ ڕێزلێنانی بۆ كرا
“ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت”
دوات “ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت”
پەیوەندیدار