كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندنی بە شێوەی ئۆنلاین ڕاگەیاند



وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی داواکاری بۆ خوێندن لە کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کارا كرد و دەشڵێت: خوێندكارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەو مەرجەی کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بن بەشێوەی هەمیشەیی.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 28ی تەمموز، پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری بۆ خوێندن لە خولی ٧١ـی کۆلێژی پۆلیسی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی بەشەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی) کارا دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، فۆرمەکە بۆ ماوەی 7 ڕۆژ کارا دەبێت و دەرچووانی پارێزگاکانی عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مەرجی ئەوەی داناوە، “تەنها ئەو کەسانە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، کە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەشێوەی هەمیشەیی دامەزراون”.

مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی کۆلێژی پۆلیسی بریتین لە:
١- پێویستە کەسی داواکار بەرەچەڵەک عێراقی بێت و دایک و باوکێکشی عێراقی بن.
٢- دەبێت ئەو کەسانەی فۆرمی داواکری پڕ دەکەنەوە هەڵگری بڕوانامەی ١٢ـی ئامادەیی بن لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی.
٣- دەبێت کەسی داواکار تەمەنی لە ١٧ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٣٣ ساڵیش زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەی کارمەندی وەزارەتی ناوخۆن تەمەنیان لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها باڵاشیان سەرو ١٦٨ سانتیمەتر بێت و سنگیان ٨٠ سانتیمەتر پان بێت.
٤- پێویستە ئەو کەسە تاقیکردنەوەی لەشجوانی و پشکنینی تەندروستی و چاوپێکەوتن ئەنجامبدات و لە سەرجەمیان بە سەرکەوتوویی دەربچێت پاشان وەردەگیرێت.
٥- ئەو خوێندکارانەی وەردەگیرێن دەبێت هیچ پێشینەیەکیان لە تاوانی نایاسایی و تاوانی گەورە و نا ئەخلاقی نەبێت.
٦- پێویستە خوێندکار لە ماوەی ١٥ ڕۆژ دوای وەرگیرانی لە کۆلێژی پۆلیسی بەڵێننامەی گەرەنتی پێشکەش بکات بۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیەی دیاری کراوە لەکاتی وازهێنان.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە

 

نرخی دۆلار لە 145 هەزار دینار جێگیر دەكرێت
پێت نرخی دۆلار لە 145 هەزار دینار جێگیر دەكرێت
“بۆردومانەکان زیانی بە هاووڵاتییانی مەدەنی گەیاندووە”
دوات “بۆردومانەکان زیانی بە هاووڵاتییانی مەدەنی گەیاندووە”
پەیوەندیدار