لەیلا زانا: سەبر و ئارامی كوردان سنوورێكی دیاریكراوی هەیە



دوای ئەوەی لە باكووری كوردستان و توركیا 19 كورد بەهۆی وتنی گۆرانی كوردیییەوە دەستگیركران، لەیلا زانا هۆشداری دەدات، “سەبر و ئارامی كوردان سنورێكی دیاریكراوی هەیە” و دەشڵێت: نیگەرانییەكانی كورد وادەكات ئەو گۆرانی و هەلهەلەیەی ئێستا كورد بۆ كەیفخۆشی بەكاریدەهێنێت، بیباتە مەیدانی تێكۆشان.

لەیلا زانا، ژنە سیاسەتمەداری كوردی باكووری كوردستان سەبارەت بە دەستگیركردنی هاووڵاتیانی كورد لەسەر گۆرانی كوردی لە پەیامێكدا بۆ دەوڵەتی توركیا وتی، “سەبر و ئارامگری كوردان سنورێكی دیاریكراوی هەیە و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكانی كورد، واتا تەنگەتاوكردن و نیگەرانكردنی كورد”.

ڕاشیگەیاند، كورد وەك حەز و ئارەزوو گۆرانی دەهۆڵ لێدەدات و هەلهەلە دەكوتێت؛ ئەگەر بێتو دەسەڵات كورد نیگەران و توڕە بكات، ئەوا كارێك دەكات كوردان گۆرانی و دەهۆڵ ببەنە مەیدانی تیكۆشان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ شەممە 27ی تەمموز، لە پارێزگای سێرت لە باكووری كوردستان، 6 ژنی كورد بەهۆی گۆرانی وتن بە زمانی كوردی و شایی كردنی كوردی و 13 كوردیش بەهەمان هۆكار لە ئیستانبوڵ، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كران.

“بۆردومانەکان زیانی بە هاووڵاتییانی مەدەنی گەیاندووە”
پێت “بۆردومانەکان زیانی بە هاووڵاتییانی مەدەنی گەیاندووە”
ڕێنمایی و شوێنی پێدانی فۆڕمی زەوی بە خانەنشینان دیاریکرا
دوات ڕێنمایی و شوێنی پێدانی فۆڕمی زەوی بە خانەنشینان دیاریکرا
پەیوەندیدار