بافڵ تاڵەبانی: هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە



 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی كوژرانی گەنجێك لە سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دڵنیادەکەمەوە هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەهۆی دروستکردنی پشێوی و پاڵپشتی هەر تاوانێک بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت: شەهیدکردنی کاک ئاری و بریندارکردنی هاونیشتمانییەکی تر لەکاتی کار و پەیداکردنی بژێویی ژیانیاندا، لەدڵەوە نیگەرانیکردم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی کاک ئاری دەکەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەم، لەخوای گەورەش داواکارم شیفای بریندارەکە بدات و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی کوژرانی ئەو گەنجە بە “تاوانێکی گەورە” ناودەبات و دەڵێت: دەبێت بکەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، داوا لە دەزگای ئاسایش دەکەم بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە تاوەکو لەمەودوا هیچ کەسێک جورئەت نەکات دەست بۆ ژیانی خەڵک ببات. هاوکات ڕایدەگەیەنم دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و دادگا بڕیاری دادپەروەرانەی خۆی بدات.

جەختیشیکردووەتەوە، “سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دڵنیادەکەمەوە هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەهۆی دروستکردنی پشێوی و پاڵپشتی هەر تاوانێک بکات، رادەستی یاسا دەکرێت و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەرکی کارمەندانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، پاراستنی ژیانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنانە، هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک قبووڵناکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

 

ڕێنمایی و شوێنی پێدانی فۆڕمی زەوی بە خانەنشینان دیاریکرا
پێت ڕێنمایی و شوێنی پێدانی فۆڕمی زەوی بە خانەنشینان دیاریکرا
بەشەخۆراكێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دوات بەشەخۆراكێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار