ئاسایش وێنەی بکوژی چایچییەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە



دەزگای ئاسایشی هەرێم، وێنەی بکوژی گەنجە کاسبکارەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی كاسبكاريك.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی ده زگاى ئاسایش کرا،

ئاسایش ڕاشیگەیاند، ئێستا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە
پێت دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە
حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت: کاری ئێمە نییە
دوات حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت: کاری ئێمە نییە
پەیوەندیدار