حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت: کاری ئێمە نییە



بە پێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە، حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت و دەڵێت کاری بانکەکانە نەک حکومەت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکیدا بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە مێژووی 24ی حوزەیرانی ڕابردووی لەسەرە، لە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداریان دەکاتەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان.

لە نووسراوەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: “پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی 2024/5/29، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پێداچوونەوە بە قەرز لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەو پێیەی لە بنەڕەتدا پێدانی قەرز کاری بانکەکانە نەک وەزارەتەکان و ئەرکی حکومەت پێویستە تەنها پشتیوانی و کارئاسانی بێت بۆ بانکەکان یاوەکو بە باشترین و گونجاوترین مەرج کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە قەرز پێشکەش بکەن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “دەکرێت حکومەت ڕۆڵی زامنکار ببینێت، نەک لە بودجەی گشتی قەرز بدرێت”.

مەسرور بارزانی داواشی لە هەردوو وەزارەت کردووە کە پێداچوونەوەی پیویست بەو بابەتەدا بکەن و ئەنجامەکەشی بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆ و بڕیاردان.

ئاسایش وێنەی بکوژی چایچییەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە
پێت ئاسایش وێنەی بکوژی چایچییەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە
حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە
دوات حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە
پەیوەندیدار