تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 16و نرخەکەی ئاشکراکرا



بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی مۆدێلی ئایفۆن 16 رابگەیەنێت و دواتریش بیخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ وەک هەمیشە لە مانگی ئەیلولدا نەوەی نوێی ئایفۆن رادەگەیەنێت، ئایفۆن 16 پێکدێت، لە ئایفۆن ” iPhone 16″ و ” iPhone 16 Plus” و ” iPhone 16 Pro” و ” iPhone 16 Pro Max”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بیزنس ئینسایدەر نرخی جۆرەکانی ئایفۆن 16 پێکدێت لە: ” iPhone 16″ بە 799 دۆلار، نرخی ” iPhone 16 Plus” بە 899 دۆلار دەبێت، ” iPhone 16 Pro” بە 999 دۆلار دەبێت، هاوکات ” iPhone 16 Pro Max” کە لە هەموو جۆرەکانی تری گرانترە بە 1199 دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 16 بریتین لە: شاشەکەی LTPO OLED و قەبارەکەی 6.7 ئینجە، بە ماددەی Ceramic Shield روپۆشکراوە کە لە رووشان و زەبری توند دەیپارێزێت.

ماڵپەرەکە دەشڵێت: دیقەی کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵە و سیستمی کامێرای دواوەی سێ هاوێنەییە بە دیقەی بەرز، خێرایی پاترییەکەی 4422 میللی ئەمپێرە و لە ماوەی 30 خولەکدا لە ٪50 بارگاوی دەبێتەوە، خێرایی هەڵگرتن و سەیڤکردنی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و یەک تێرابایتە.

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕینمان دەستگیرکرد
پێت ئاسایشی سلێمانی: بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕینمان دەستگیرکرد
لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕ دروستبوو کەسێک کوژرا
دوات لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕ دروستبوو کەسێک کوژرا
پەیوەندیدار