هێرش کرایە سەر ئیسرائیل و کوژراو هەیە



بەهۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان، ژمارەیەک ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی موشەکی بۆسەر شارۆچاکەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان 10 کەس کوژراون، هاوکات دەزگای پزیشکی ماگن دەیڤید ئادۆمی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، 30 کەس برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆ لە لوبنانەوە ئەنجامدراوە، نزیکەی 40 موشەک بە سێ گوژمە بەرەو ئەو ناوچانە هاوێژراون، و لە ئەنجامدا لە مەجدال شەمس دەیان کەس برینداربوون و ژمارەیەکیش کوژراون.

لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “حیزبوڵڵا هێڵی سووری بەزاند، وەڵامی توندمان بۆ ئەو هێرشانە دەبێت”.

لەلایەکی ترەوە، بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەوان بەرپرسیار نین لە ئامانجگرتنی مەجدال شەمس”.

لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕ دروستبوو کەسێک کوژرا
پێت لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕ دروستبوو کەسێک کوژرا
له‌ هه‌ولێر كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت‌
دوات له‌ هه‌ولێر كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت‌
پەیوەندیدار