لەپۆلی ١٢ دەرنەچوو و خۆی خنکاند



خوێندکارێک بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەربچێت خۆی خنکاند.

پۆلیسی دیوانییە ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمووزی 2024 بڵاویکردەوە، خوێندکارێک لە قوتابخانەی شەشەمی ناوەندی لە پارێزگای دیوانیە بە خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، لە پارێزگای دیوانیە خوێندکارێک، لەدایکبووی ساڵی 2004، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینی بە پارچە قوماشێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە، هۆکاری خۆکوشتنەکە بۆ دەرنەچوونی ئەو خوێندکارە لە پۆلی 12 دا دەگەڕێتەوە.

ساڵانە پارێزگا لە عێراق لە کاتی ڕاگەیەاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی، چەندین حاڵەتی خۆکوشتنی خوێندکاران تۆمار دەکرێت، شارەزایانیش پێیان وایە بەشێک لەو حاڵەتانە بۆ شکستی دەروونی و بەشێکی تریشیان بۆ توانج و تانەی دایک و باوک و کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە، کە وادەکەن ئەو خوێندکارە لە ڕووی دەروونییەوە تووشی داڕوخان بێت و بڕیاری نەخوازراو بدات یاخود ببێتە هۆی تووشبونی بە جۆرێل لە جۆرەکانی جەڵتە.

بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا
پێت بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە
دوات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە
پەیوەندیدار