ئۆتۆمبێلێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا تەقییەوە



لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دوو کەس برینداربوون و گومان دەکرێت تەقینەوەکە بە هۆی بۆمبی چێندراوەوە بووبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای ڕووسیا بڵاویکردەوە کە لە بەردەم باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی باکووری مۆسکۆ، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بە هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی 49 ساڵ بووە، لەگەڵ ژنێکدا برینداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

کەناڵی ڕوسیالیەوم بڵاویکردەوە کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.

وەزارەتی ناوخۆ دامەزراندنی بۆ ژنان ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی ناوخۆ دامەزراندنی بۆ ژنان ڕاگەیاند
گۆشتی ئەفریقی بۆ بازاڕەکانی عێراق هاوردە دەکرێت
دواتر گۆشتی ئەفریقی بۆ بازاڕەکانی عێراق هاوردە دەکرێت
پەیوەندیدار