سوید هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت



سوید بڕیاریدا بە چەند قۆناغێک سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی بۆ عێراق ڕابگرێت و دەڵێت” عێراق ئێستا بووەتە وڵاتێكی داهات مامناوەند و ئیتر دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت”.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، حكوومەتی سوید رێنمایی داوەتە ئاژانسی هاوكاری نێودەڵەتی بۆ گەشەپێدانی سوید (سیدا) و ئەكادیمیای فۆڵك بێرنادۆت، بە چەند قۆناغێک هاوكارییەكانیان بۆ عێراق رابگرن.

بەپێی ڕێنماییەکان حکومەتی سوید بە نیازە تا 30 حوزەیرانی 2025 سەرجەم هاوکارییە داراییەکان بوەستێنێت و یوهان فۆرسێل وەزیری هاوكاری نێودەوڵەتی سوید بۆ گەشەپێدان رایگەیاند، عێراق ئێستا بووەتە وڵاتێكی داهات مامناوەند و هەموو ئەو هۆكارگەلانەی لەبەردەستن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی بەباشی بژیێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ دوای قۆناخی بڕینی هاوكارییەكان، بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكانی بازرگانی و كەشوهەوا و كۆچبەرانەوە فراوانتر دەكەین.

سوید  لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، هاوكارییە داراییەكانی بۆ عێراق بەزیاتر لە 3 ملیار كڕۆن (284 ملیۆن دۆلار) دادەنرێت.

سیستەمی کۆمپیوتەر لە جیهان تووشی گرفتی تەکنیکی بوو
پێت سیستەمی کۆمپیوتەر لە جیهان تووشی گرفتی تەکنیکی بوو
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەندرێت
دوات ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەندرێت
پەیوەندیدار