بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی با هەمیشە ئەم خواردنانەت لە ماڵەوە هەبێت



ئەگەر بە ماندوویی لە خەو هەڵسایت، یان بە ئاستەم لە جێگاکەت هەڵبستیت، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خۆراکی تەندروست ناخۆیت.

شاراوە نییە کە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست بۆ تەندروستی گشتی باشە، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ماندوێتیدا.

خۆراکە تازەکان لە زیادکردنی ئاستی وزە باشترن لە خۆراکە لە قتوو نراوەکان، و بەزۆری پڕن لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان.

بۆ ئەوەی ڕۆژەکەت بە باشی دەست پێبکەیت، دڵنیابە ئەم خواردنانەی خوارەوەت لە چێشتخانەکەتدا هەیە:

تۆوی چیا

تۆوی چیا ژەمێکی باشی ئاسن و مەگنیسیۆم دابین دەکات کە دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماندوێتی بدات.

بادەم

بادەم سەرچاوەیەکی گەورەی وزەیە و دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی بیرەوەری بدات، چونکە مێشکت بە ئاگا دەهێڵێتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و مەگنیسیۆم، و سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتینە.

شووتی

ئاو سەرچاوەی پێویستی لەشە و نەخواردنەوەی ئاوی پێویست لەوانەیە ببێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و سەرئێشە.

هەروەز لەسەدا ٩٢ ئاوە، بۆیە خواردنی ڕێگەیەکی خێرا و ئاسانە بۆ شێدارکردنی جەستەت.

هێلکە

سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین، و وزەی “درێژخایەن” دابین دەکات، پڕە لە لیوسین، ترشە ئەمینییەکە کە بەرهەمهێنانی وزە بە چەندین شێوە بەرز دەکاتەوە.

شۆفان

شۆفان هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ زیادکردنی وزە، هەروەها یارمەتی زیادکردنی ئاستی سیرۆتۆنین دەدات، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی بیرەوەری و فێربوون.

مونا قەهوەچی: گۆرانکاری گەورە لە پەرلەمان ڕوونادات
پێشت مونا قەهوەچی: گۆرانکاری گەورە لە پەرلەمان ڕوونادات
بافڵ تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
پەیوەندیدار