” ئەو داتایانەی حکومەت لەسەر شاشە بۆ پڕۆژەکان بڵاویان دەکاتەوە نوسینن، جێ بەجێ نەکراون”



قائیمقامی قەزای پێنجوێن سەبارەت بە پرسی کەمی پرۆژە و خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو داتایانەی حکومەتی هەرێم لەسەر شاشە بۆ پڕۆژەکان بڵاویان دەکاتەوە، ئەوانە نوسینن، ئەگەرنا لە بنەمادا جێ بەجێ نەکراون.

زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم داواکارییەکانی هاووڵاتیانەوە نایەت، دەستم لەکارکێشایەوە، ڕەنگە کەسێکی دیکە کە پاڵپشتی عەشیرەت و حزب و شەخسی هەبێت، بێت و بتوانێت بەهۆی ئەو ناڕێکخراوییەی لە کاری حکومەت هەیە، پڕۆژە بۆ قەزای پێنجوێن بکات.

دەشڵێت:”چەندین وەبەرهێنەرهاتوون، پڕۆژە ئەنجام بدەن، کە دەیان کەس کە لە ڕێگەی پڕۆژەکانیانەوە دەچوونە سەرکار، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای شەریکی و پشک و ڕێگریان لێکراوە و ڕۆتین لەبەردەم کارەکانیان هەبووە کشاونەتەوە”

ڕەزا محەمەد، قائیمقانی قەزای سەید سادقیش دەڵێت:”ماوەی 10 ساڵە نەتوانراوە پڕۆژەیەکی ئەوتۆ لە قەزای سەیدسادق جێ بەجێ بکرێت و بەشێکی زۆر لە پڕۆژەکان وەستاون .

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا پێمان دەڵێن: دوای هەرچی دەکەن بیکەن جگە لە پارە، قەزاکەش ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت و ئەوەش وایکردووە فریای پڕۆژە نەکەوین.

راشیگەیاند، خۆپیشاندانەکانی قەزاکە زیانێکی زۆریان بە دامەزراوەکانی حکومەت گەیاندووە، داواکاریەکانی خۆپیشاندانەکانیش هیچ ئەنجامێکی بۆ قەزاکە بەدوای خۆیدا نەهێناوە، جگە لە دروستکردنی بارگرانی بۆ هاووڵاتیان بەهۆی دوورکەوتنەوە کۆمەڵگا ئیداریەکان لە یەکتریەوە.

جەمال عومەر، لێپسراوی بەشی پلان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئامادەکاری ئیداری بۆ دروستکردنی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە نەکرابوو، لە قەیرانی دارایدا، کرایە پارێزگا، کێشەی میلاکات و تەواو نەبوونی هەنگاوە ئیدارییەکان گرفتی دیاری پارێزگای هەڵەبجەیە، هەروەها نەبوونی پارە لە بانکەکان و سەرف نەکردنی بودجەی پڕۆژەکان بۆ وەبەرهێنەران وایکردووە، دەیان پڕۆژە سەرەڕای تێپەڕبوونی کاتی ڕەسمی خۆیان بە تەواونەکراوی بمێنەوە.

لێپسراوی بەشی پلان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دابەشکردنی بودجەی پارێزگاکان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان و بەبێ خوێنەوەی ئەو دۆخەی کە ناوچەکانی پێدا تێپەڕبوون لە خاپوربوون و دووبارە دروستکردنەوە، لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی قەزا و پارێزگاکان، لەمپەڕی گەورەی لەبەردەم پڕۆژەکان و ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچانە دروستکردووە.

دەشڵێت:”پێویستە حکومەت لەکاتی جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکان، لەگەڵ ئیدارەکان گفتوگۆ بکات، نەک ئەنجومەن و کەسایەتی لە دەرەوەی ئیدارەی قەزاو پارێزگاکان”.

ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە
پێت ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە
راگەیەندراوێک لە هێزەکانی 70-وە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی دوو مانگ
دوات راگەیەندراوێک لە هێزەکانی 70-وە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی دوو مانگ
پەیوەندیدار