چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بە کوێ گەیشتووە؟



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم زانیاری لەسەر دامەزراندنی وانەبێژان بەشێوەی گرێبەست دەدات و دەڵێت” بەڵێنمان پێدراوە عێراق پارەی پێویست تەرخان بکات”.

کارۆخ عبداللە گوڵاوی , نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك-ڕایگەیاند، لەدوا سەردانمان بۆ لای ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست خرایەڕوو، و نووسراوی بوون بە گرێبەست کراوە و چاوەڕوانی وەڵامن.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری پەروەردە بەڵێنی پێداوین بەر لە کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەردانەکانی خۆمان بۆ بەغدا بەڵێنمان لە سودانی وەرگرتووە ئەوبڕەی پێویستە بۆ مووچەی وانەبێژان بۆ بوون بە گرێبەست تەرخانی دەکەین و هەوڵ دەدەین داواکارییەکانیان بەجێ بگەیەنین.

بەپێی وتەی کارۆخ عەبدوڵڵا، مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بوون بە گرێبەست پێویستییان بە 200 ملیار هەیە ساڵانە بۆ مووچە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و بەشێکیان ماوەی زیاتر لە 9 ساڵە لە ناوەندەکانی خوێندن دا خزمەت دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی دامەزراندن نەیانتوانیوە ببنە هەمیشەیی و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ ئەوەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پارەی پێویست دابینبکردێت بۆ ئەوەی بکرێنە گرێبەست لە هەرێم.

جیاوازییەکە نزیکەی چوار ملیار دینارە!
پێت جیاوازییەکە نزیکەی چوار ملیار دینارە!
دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
دوات دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەندیدار