52%ی ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن منداڵن



وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە ڕۆژی منداڵانی عێراق دەڵێت، “زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەندن، ئەمەش گەورەترین ژمارەیە کە پێی گەیشتووین”.

لە میانی ئاهەنگی ڕۆژی منداڵانی عێراق ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “زیاتر لە سێ ملیۆن و 479 هەزار منداڵ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون، ئەمەش گەورەترین ژمارەیە کە پێی گەیشتووین”.

لە عێراق ئەو منداڵانەی کە لە دەستبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند دەبن، لەناو خێزانەکانی خۆیاندا دەژین و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، کە سێ منداڵ لە هەر خێزانێکدا دەتوانن لێی سوودمەند ببێت.

کۆی گشتی ئەو عێراقیانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، ژمارەیان 6 ملیۆن و 700 هەزارە، واتە نزیکەی 52%ی ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن منداڵن.

دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پێت دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
دوات کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار