ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاندیدبوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا



لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریی ئەمریکا، نیگەرانی سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە لەبارەی کاندیدبوونی بایدن زیاتر دەبێت.

دیبەیتی ٢٧ی حوزەیران لە نێوان کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن و کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی ٥ی تشرینی دووهەم، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ بە هۆی تەندروستییەوە بە لاوازی لە بەرامبەر ڕەکابەرەکەی ترەمپدا دەردەکەوێت، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە دیموکراتەکان و بەرپرسانی میدیایی نزیک لە پارتەکە داوا بکەن کە بایدن لە ڕکابەرییەکە بکشێتەوە و لە ناو ئەو کەسانەدا حەوت ئەندامی کۆنگرێسیش دەبیندرێت.

بەشێک لەو کەسانەی کە خوازیاری کشانەوەی بایدن، ملیاردەرە ئەمریکییەکانن کە یارمەتی سەرەکی دارایی پارتەکە لەوانەوە دابین دەکرێت.

لە بەرامبەر ئەو ویستەشدا، بایدن جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەندروستی زۆر باشە و لە هەموو کاتێک باشتر دەتوانێ ڕکابەری ترەمپ بکات و بۆ دووهەم جار شکستی پێبهێنێت.

یەکێک لەو کەسانەی هایم سابان’ە کە دامەزرێنەری کۆمپانیای “BVS Entertainment’ın”ە. ناوبراو کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئیسرائیلییە، سابان لە پۆستێکی ئەلیکترۆنیدا بۆ ڕاوێژکارانی بایدن، ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا گرتبوو.

ڕێد هاستینگ، ملیاردەرێکی ئەمریکییە کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی Netflix و بەخشێنەرێکی سەرەکی دیموکراتەکانە، هاستینگ داوای لە بایدن کردووە کە ڕێگە بدات کەسانی دیکەی بەهێزی ناو پارتەکە بەربژێر بن.

هەروەها جۆرج کلۆنی کە یەکێکە لە ئەکتەرەکانی سینەماش، کە یارمەتیدەرێکی سەرەکی دیموکراتەکانە، لە وتارێکدا لە NYT، داوای کشانەوەی لە جۆ بایدن کردبوو.

گیدۆن ستێن، کە سەرۆکی سندووقی “Moriah Fund”ی ئەمریکایە و بەخشێنەرێکی سەرەکی ڕێکخراوەکانی دیموکراتەکانە، بڕیاری داوە کە یارمەتییە ٣.٥ ملیار دۆلارییەکەی بۆ دیموکراتەکان ببڕێت.

هەریەکە لە ئابیگال دیزنی وەک خاوەنی کۆمپانیای “The Walt Disney” و کارلا ژوروستێن، کە بەخشێنەرێکی دیموکراتەکانە، لە دوو هەڵوێستی جیاجیادا، یارمەتییەکانیان بۆ پارتەکەیان ڕاگرتووە و دوایان کردووە کە بایدن لە ڕکابەرییەکان بکشێتەوە و دەرفەت بدات بە کسانی دیکە بۆ ئەوەی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئەمریکا مسۆگەر بکەن.

ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش
پێت ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش
شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت
دوات شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت
پەیوەندیدار