سودانی: لایەنەکان گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی رایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا.

دەشڵێت:”لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت”.

راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی وتوێژدا لەسەری ڕێککەوتن کرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 11ی تەممووزی 2024، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا.

سودانی داواش لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و تەواو کردنی ئەم وتويژانە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

هاتووچۆی هەڵەبجە بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
لە شارستانییەتی گریکی کۆن و قوتابخانەکەی سوقراتەوە بەرەو ڕێنسانس
دوات لە شارستانییەتی گریکی کۆن و قوتابخانەکەی سوقراتەوە بەرەو ڕێنسانس
پەیوەندیدار