رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەکرێن



پڕۆسەی ئیفرازکردن و ڕێکارەکانی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە خێراتر دەکرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەری یەكێك لەو فەرمانگانەی كە كێشەیان لەو زەوییانە هەیە كە بۆ دابەشكردنی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەران دانراوە ئەنجامدا بە مەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچونی ئەو کێشانەی کە لە زەوییەکاندا هەیە.

سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”بە مەبەستی ئامادە كاری زیاتر لە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە پێی ئەو زەویانەی کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئامادەی کردوون بۆ دابەشکردن، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆكەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەری یەكێك لەو فەرمانگانەی كە كێشەیان لەو زەوییانە هەیە كە بۆ دابەشكردنی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەران دانراوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچونی ئەو کێشانەی کەلە زەویەکاندا هەیە.

سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەدا کە “کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک لەوزەویانەی کە ئامادەکراون بۆ دابەشکردن هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە كەموكوڕی هەیە لە وەڵامی هەندێك لە فەرمانگەكان كە دەبێتە دواكەوتنی پرۆسەكە بە گشتی

وەزارەتی کارەبا: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدەین
پێت وەزارەتی کارەبا: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدەین
ئاوی سلێمانی: 52 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانە
دوات ئاوی سلێمانی: 52 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانە
پەیوەندیدار