پزیشکیان: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم



سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە هەرچەندە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بەڵام خانەوادەکەی تورکن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە دەربارەی ڕەچەڵەکی دروستبوون و لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕێکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم من تورکم. من لە مەهاباد لەدایکبووم، بەڵام دایک و باوک و هەموو خانەوادەکەم تورکن.

دەشڵێت: من تورکم و ڕێ بە هیچ کەس نادەم گاڵتە بە خۆم و زمانەکەم بکات و کەسیش مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بکات قسە بە زمانی دایکمان بکەین.

ئەم لێدوانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە هەندێک ماڵپەڕ باسیان لەوە دەکرد کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کوردە، بەڵام لە ماڵپەی ویکپیدیا هاتووە کە باوکی ئازەرییە و دایکی کوردە.

لە ئایندەیەکی نزیکدا دییە سیتی تاپۆ دەکرێت
پێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دییە سیتی تاپۆ دەکرێت
پێنج کۆڵبەر بە تەقەی پاسداران بوونە قوربانی
دوات پێنج کۆڵبەر بە تەقەی پاسداران بوونە قوربانی
پەیوەندیدار