تاکۆتایی ئەم مانگە دەرفەت دەدرێتە هاووڵاتییان



کارەبای سلێمانی وادەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی بڕێک لە قەرزی هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تا بەرواری ٣١ ی ٧ ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی ٢٠٪ قەرزەی کارەبای کۆتایی دێت

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٢٧ی ئازار، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانە لێخۆشبوونی لە (20%)ی کرێ قەرزی کارەبا بوو، و هاوکات لە ٨ی نیسان بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

دەکرێت بێ ئەوەی نەخۆشبیت تات لێبێت؟
پێشت دەکرێت بێ ئەوەی نەخۆشبیت تات لێبێت؟
بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند
دواتر بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار