دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا



لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەن توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا بگیرێت، کە داواکراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە داواكراو بووە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی شارەزوور، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت.

ڕاشیگەیاند، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

تیۆری هەڵبژاردن؛ هۆکاری سەرەکی  ناڕازیبوونی مرۆڤ چییە؟ دەبێت چی بکرێت؟
پێت تیۆری هەڵبژاردن؛ هۆکاری سەرەکی  ناڕازیبوونی مرۆڤ چییە؟ دەبێت چی بکرێت؟
ڕاوێژکارێکی سودانی: 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنین
دوات ڕاوێژکارێکی سودانی: 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنین
پەیوەندیدار