سودانی هەڵوێستی لەسەر كاتی هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق “پشتیوانی خۆی” بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت و جەختدەكاتەوە، پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم دەکات بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دووپاتدەکاتەوە و پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم دەکات بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا.

ڕاشیگەیاندووە، حکومەت ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی مەرجەکانی سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەی هەڵبژاردنە دەردەبڕێت.

عەوادی ئاماژەی بەوەشكردووە، حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی بوژاندنەوەی دیالۆگی نیشتمانی نێوان هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی هەرێم و هەموو جووڵانەوەكان دووپات دەکاتەوە، کە بەدوای کاری هاوبەشی نیشتمانیدا دەخوازن لەژێر چەتری یاسا و دەستوور و شوناسی نەتەوەیی یەک عێراقمان.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئاگاداری و ڕەزامەندی لایەنە نێودەوڵەتییەكان و لایەنەكانی هەرێم، ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024 بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا.

 

ئالودەبوون بە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان نیشانەی نەخۆشییەکە!!!
پێت ئالودەبوون بە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان نیشانەی نەخۆشییەکە!!!
یەكێتی هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند
دوات یەكێتی هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار