وەزارەتی کارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە



پاش ڕاوەستانی گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، وەزارەتی کارەباش ڕایگەیاند، “تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، دەست بە گواستنەوەی گاز لە گێلگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راوەستا، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز کێشەکەیان چارسەر کرد و دەست بە گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و بڕیارە تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییان دڵنیادەکرێنەوە
دوات گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییان دڵنیادەکرێنەوە
پەیوەندیدار