گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییان دڵنیادەکرێنەوە



دوای گەڕانەوەی تەواوی حاجییان وەرزی نوێی عومرە دەستپێدەکاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، “ناوەڕاستی مانگی تەمموز گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، “لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز گەشتی عومرە بە ڕێگای ئاسمانی و وشکانی دەستپێدەکاتەوە”.

وتیشی، دوا کاروانی حاجییان ٣٠ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە، دوای گەڕانەوەی تەواوی حاجییان گەشتەکانی عومرە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەستپێدەکاتەوە.

ئاشکراشی کرد، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی عومرە ئەگەری هەیە گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان بکرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە گۆڕانکارییەکان چی دەبن و ئێمە پابەند دەبین بە ڕێنماییەکانی دەستەی حەجی عێراقی.

ئاماژەی بەوەکرد، نرخی گەشتی عومرە بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت، کە لەلایەن کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت، ئەرکی ئێمە چاودێریکردنی خزمەتگوزارییەکانە هاووڵاتییانیش لەکاتی هەبوونی گلەییدا دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە لە وەرزی گەرمادا ئەوەی خستەڕوو، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەوەی لە حەج ڕوویدا لە عومرە ڕوونادات، چونکە لە فەریزەی حەجدا سەرجەمی خەڵک چوار ڕۆژ بەیەکەوە لە یەک شوێندا دەبن بۆ بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکان، بەڵام لە عومرەدا بەو شێوەیە نییە و ئەرکە ئاینییەکان سادە ترن.

جەختی لەوەشکردەوە، هاووڵاتییان دەتوانن دڵنیابن و بێ ترس گەشتی عومرەی خۆیان ئەنجامبدەن.

وەزارەتی کارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پێت وەزارەتی کارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد
دوات دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد
پەیوەندیدار