قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان دەکرێتەوە



بە نووسراوێک داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نووسراوێک بە واژووی کەریم عەلی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، قەرەبووی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی شوباتی ئەمساڵی ناوچەی گەرمیان گەیشتە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، زەرەرو زیانەکان دیاریکراون و چاوەڕێی سەرفکردنی قەرەبووەکە دەکەین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لافاو لە بەشێکی ناوچەکاندا دروستبوو، بەهۆیەوە زەرەر و زیان بە هاووڵاتییان گەیشت.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد
پێت دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد
دەستكەوت و ناوەڕۆك … نەك نازناو و ڕواڵەتی بێ ناوەڕۆك
دوات دەستكەوت و ناوەڕۆك … نەك نازناو و ڕواڵەتی بێ ناوەڕۆك
پەیوەندیدار