هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکرنی ئۆتۆمبێلیان لایە، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا تابلۆکان بگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی کە تابلۆی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وەرگرتووە، دەبێت تابلۆکە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تابلۆى تازه بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ئەم تابلۆی گەشت کردنە درا بە ئۆتۆمبێلەکان نە دەتوانرا ئۆتۆمبێل بە تابلۆ کۆنەکان گەشتی دەرەوەی وڵات بکرێت، بەڵام ئێستا تابلۆی نوێ نێودەوڵەتییە و هیچ کێشیەکی نییە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەو شوفێرانەی تابلۆی گەشتکردنیان لایە دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا لە دوای ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تابلۆکان بگەڕێننەوە.

یاری HONOR OF KINGS بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی جیهانی
پێت یاری HONOR OF KINGS بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی جیهانی
وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ڕەوانە کرا
دوات وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ڕەوانە کرا
پەیوەندیدار