بەهای لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی



داکشانی بەهای دراوی تورکی بەردەوامە و ئەمڕۆش گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بەرامبەر لیرەی تورکی گەیشتە سێ هەزار و 300 لیرە، ئەمەش یەکەمجارە دابەزینی دراوی تورکیا بگاتە ئەو ئاستە.

هەر بە هۆی دابەزینی بەهای دراوی تورکییەوە نرخی 100 یۆرۆش گەیشتە سێ هەزار و 531 لیرە.

ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و دەستوەردانەکانی حکومەت لە کاروبارەکانی بانکی ناوەندی، هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونەوەی متمانەی بازرگان و وەبەرهێنەران بە خستنەگەڕی سەرمایەکانیان لە تورکیا و ئەوانەش وایانکردووە ڕۆژبەڕۆژ بەهای لیرەی تورکی دابەزێت.

 

کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە
پێت کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە
پێنج سەدەیە کۆشکی باڵندەکانی عوسمانی جوانییەکەی پاراستووە
دوات پێنج سەدەیە کۆشکی باڵندەکانی عوسمانی جوانییەکەی پاراستووە
پەیوەندیدار