بە ھۆی گەرماوە دەوامی دامودەزگاکان لە کەرکووک کەمکرایەوە



بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کاتژمێرەکانی دەوام لە فەرمانگەکانی شاری کەرکووک و دەروبەری کەمکرایەوە.

مەروان عانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کە سەرتاسەری عێراقی گرتووەتەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی شاری کەرکووک و دەوروبەری گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما لە کەرکووک بەجۆرێک بەرزبووەتەوە کە گەیشتوونەتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

وتیشی، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، بە بڕیاری حکوومەت و ئیدارەی خۆجێیی کەرکووک، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی شاری کەرکووک و دەوروبەری کەمکراوەتەوە و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ تا ١٣:٠٠ دەبێت، کە ئەو بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران دراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین زۆربەی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، بەجۆرێک کە پلەکانی گەرما لەو ناوچانە، ٥٠ پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە و کارەبا و حاجییان کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە و کارەبا و حاجییان کۆدەبێتەوە
“دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن”
دوات “دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن”
پەیوەندیدار