کار بۆ زیادکردنی بەرهەمی ماسی دەکرێت



وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانێکی بۆ زیادکردنی بەرهەمی ماسی ڕاگەیاند.

مەهدی سەهر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەت کار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی زیادکردنی بەرهەمی ماسی دەکات، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخەکان دەبێت، هاندانیشە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتەکە.

وتیشی، ئەم پڕۆژانە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ پڕۆژەکانی سیستەمی داخراو (قەفەس) کە وزەی خۆر بەکاردەهێنن، لەوێ قەرز بۆ بەخێوکەرانی ماسی دابین دەکرێت، بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بۆ زیادکردنی قەبارەی سامانی ماسی.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئاو لە ڕێگەی بەخێوکەرانی ماسییەوە دابین دەکرێت و پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، ئەگەر گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە بەخێوکردنی پڕۆژەکانی سامانی ماسی.

ڕاشیگەیاند، کە پرۆسەکە دوو ڕەیڕە و لەخۆدەگرێت، کە ڕێکخستنی بەخێوکردنی ماسیە لە ڕێگەی پێدانی مۆڵەت بە بەخێوکەران بۆ بەردەوام بوون لە پیشەکە، هەروەها نەهێشتنی پێشێلکاری و زیادەڕۆیی بۆسەرئاو.

پزیشکیان، دەیەوێت دەنگی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر بکات
پێت پزیشکیان، دەیەوێت دەنگی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر بکات
ساڵح موسلیم هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر هەڵبژاردنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
دوات ساڵح موسلیم هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر هەڵبژاردنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار