زیاتر لە ١٥٩ هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون



ئاماری گەشتیارانی لە ڕۆژانی جەژندا لە سلێمانی بڵاوکرایەوە و داهاتەکەش بە نزیکە 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە، داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ خاوەنکاران و کاسبکارانی سلێمانی بە نزیکەیی ٣٢ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بەپیی بڵاوکراوەکەی گەشتوگوزاری سلێمانی، و بە پێی دوواین ئامار و بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان لە ماوەی (١٤ تا ٢٠) ی ئەم مانگە، (١٥٩,٥٨٣) گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە.

لەو رێژەیەی خراوەتە ڕوو زیاتر لە ٩٠% گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراق گەشتەکانیان بۆشاری سلێمانی ئەنجامداوە، هەروەک نزیکەی ١٠ % میوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە ڕێگەی بازگەکان و بەدووایدا دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانە ڕویانکردووەتە شارەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووی داهاتی گەشتیارییەوە گەر وا دابنرێت هەر گەشتیارێک بڕی (٢٠٠) دۆلاری خەرجکردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ نزیکەی ٣٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاران دابەش بووە.

ئەوەشی خستۆتەروو، سەرەڕای قەرەباڵغی بەرچاوی گەشتیاران، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە پێی پلانێکی سەرکەوتوو توانیان بۆنەیەکی ئارام بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی و میوانان دەستەبەربکەن

جێگەی بیرهێنانەوەیە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو (١٢٠,٤٦٠ )گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان کردووە، ڕێژەکە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ بۆ (١٥٩,٥٨٣) زیادیکردووە.

هەڵگری كلیلی كەعبەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد
پێت هەڵگری كلیلی كەعبەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاگەیاند
دوات کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار