ژمارەی دەستگیرکراوە کوردەکان لە سعودیە ڕاگەیەندرا



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەلە سعودیە دەستبەسەر کراون و دەڵێت” کار بۆ ئازادکردنیان دەکەین”.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “زیاتر لە 10 هاووڵاتیی کورد لەشاری مەککە دەستگیرکراون و ئێستا دەستبەدەرن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەک حکومەتی هەرێم هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانە بەردەوامە و بەدواداچوونیان بۆکراوە لەگەڵ پارێزەری کونسوڵخانە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئازادبکرێن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 پاسپۆرتی کاتی بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە شاری مەککە پاسپۆرتەکانیان ونکردووە دروستکراوە، و هەموو کارئاسانییەکیان بۆ کراوە.

جێی باسە حکومەتی سعودییە لەکاتی بەجێگەیاندی فەریزەی حەج لەو وڵاتە هەڵمەتێکی بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانە دەستپێکرد کە بەبێ ڕەزامەندی وەرگرتن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوویان لەو وڵاتە کردبوو، و دواتر بەپاس دەیانگواستنەوە و بەشێکیشیان دەستبەسەر کران.

 

ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی نێوان ئامەد و ماردین بەرزبووەوە بۆ ١١ کەس
پێت ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی نێوان ئامەد و ماردین بەرزبووەوە بۆ ١١ کەس
(وتاری هەینی) پێویستی بە گۆڕانكاریی و تازەگەرییە
دوات (وتاری هەینی) پێویستی بە گۆڕانكاریی و تازەگەرییە
پەیوەندیدار