لەناو بازاڕی دهۆك بوو بە تەقە



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری دهۆك بووە بە تەقە و بەهۆیەوە چوار كەس بریندارن، كە دووانیان پۆلیسن.

بەپێی زانیارییەكان، لەناو بازاڕی دهۆك لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقە كراوە و بەهۆیەوە دوو كارمەندی پۆلیس و دوو هاووڵاتی، کە منداڵێك و پیاوێکە بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شاری هەولێر دوێنێ‌ لەنێوان چەند بازرگانێكدا لەسەر پارچە زەوییەك بوو بە شەڕەتەقە و بەهۆیەوە 4 كەس كوژران و چەند هاووڵاتییەكیش بریندار بوون.

پێشەوا هەورامانی پشووی جەژن و كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی ڕاگەیاند
پێت پێشەوا هەورامانی پشووی جەژن و كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی ڕاگەیاند
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندرا
دوات ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار