بڕێکی زۆری شیرە ساختەکە دەستی بەسەردا گیرا



قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستبەسەردا گرتنی بڕێک شیری ساختەی ڕاگەیاند کە پێشتر لەلایەن حکومەتەوە قەدەغە کرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بە نوسراوی ژمارە ٧٣٥٥ لە١٥/ ٤/ ٢٠٢٤ ساختەبوونی شیری وشکی (نیوتری هۆڵەند) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢/ ٦/ ٢٠٢٤ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە بازاڕی قەزاکە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لەو شیرەدا گرت، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەروو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاگاداری سەرجەم مارکێت وبازاڕ و نۆرینگەو دەرمانخانەکان دەکاتەوە بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەم شیرە قەدەغەیە بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار ئەبن.

پێشتر حکومەتی هەرێم بە نووسراو جۆرێک شیری لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە کاری ساختەکاری تێدا کراوە و زیانی بۆ منداڵان هەیە.

بۆ قوربانیکردن چەند ڕێنماییەک دەرکرا
پێت بۆ قوربانیکردن چەند ڕێنماییەک دەرکرا
” ٣ هەزار منداڵی فەلەستینی مەترسی مردنیان لەسەرە”
دوات ” ٣ هەزار منداڵی فەلەستینی مەترسی مردنیان لەسەرە”
پەیوەندیدار