یەکێتی زانایان بۆ حاجییان: قوربانییەکانتان لە کوردستان سەرببڕن



یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی داوا لە حاجییان دەکات کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت، قوربانییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات حاجیانی کورد قوربانیەکانی خۆیان لە ڕێی وەکیلەوە لە کوردستان ئەنجام بدەن، ئەمەش بۆ لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی یەکێتی زانایانە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (الصدقةُ على المسكينِ صدقةٌ وعلى ذي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ صدقةٌ وصِلَةٌ) ڕواە الترمذي.

بەو پێیەی ئێستا لەناو ڕۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرەو ئامادەکاری جەژن دەڕوات، وە خوشک برا حاجیەکانمان نزیک دەبنەوە لە مەوسیمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجام دەدەن، کە خێرو سوننەتێکی گەورەو بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوای گەورەیە.

لەو سۆنگەوە داوا لە برا حاجیەکانمان دەکەین بە لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابوروی ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لەرووی شەرعەوە هیچ ئیشکالێک لەوەدا نییە قوربانی لەرێی وەکیلەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەس و کارو خەڵکی هەژار لە ڕۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە.

خوای گەورە تاعەت و نیەتی چاکەو خێرو قوربانی هەموو لایەک قەبوڵ بفەرموێت و کارەکانی خوشک و برا حاجیەکانمان ئاسان بکات.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

10ی حوزەیرانی 2024م

4ی ذي الحجة 1445هـ

هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان-ڕانیە کرایەوە
پێت هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان-ڕانیە کرایەوە
مەڕ و بزنە سووتاوەکانی شارەزوور چییان لێ کرا؟
دوات مەڕ و بزنە سووتاوەکانی شارەزوور چییان لێ کرا؟
پەیوەندیدار