140 کۆمپانیای ساختەی حەج لە سعودیە دەستگیرکران



بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی سعودیە توانیویەتی زیاتر لە 140 کۆمپانیای ساختەی حەجی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا دەستگیر بکات.

بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە سعودیە ڕایگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی حەج هەبێت، و لەم ماوەیەدا ٦٤ هەزار کەس دەستگیرکراون بەهۆی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی حاجییان بە بێ مۆڵەت بۆ شوێنە پیرۆزەکان.

سعودیە لەم دواییانەدا هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی دەستپێکرد بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی هەڵمەتە ساختەکانی حەج، هاوکات سعودییە دەیەویت لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتە توندانەوە دیاردەی حەجی نایاسایی بنبڕ بکات، یان بۆ ڕێژەیەکی زۆر کەم کەمیبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشیکرد،  پێویستە حاجییان و هاووڵاتییان خۆیان بە دور بگرن لە هەڵمەتی ساختەی وەرزی حەج، کە هەندێکیان لە ڕێگەی ڕاکێشانی سۆز و هەستی ئایینی کەسەکانەوە فریویان دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی هەواڵی سعودی رایگەیاندبوو، هەرکەسێک بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بگیرێت بۆماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت.

هاوپەیمانییەكەی عەبادی دژی پێدانی بەرگری ئاسمانییە بە هەرێم
پێشت هاوپەیمانییەكەی عەبادی دژی پێدانی بەرگری ئاسمانییە بە هەرێم
کەمپێکی تری ئاوارەکان لە سلێمانی چۆڵدەکرێت
دواتر کەمپێکی تری ئاوارەکان لە سلێمانی چۆڵدەکرێت
پەیوەندیدار