لەنێوان دوو دراوسێ‌ بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە



لەنێوان دوو دراوسێ‌ لە شارۆچكەیەكی هەولێر بووە بەشەڕە تەقە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بریندارە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە كۆتا ئێوارەی ساڵی ٢٠٢٢دا لە شارۆچكەی خەبات لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ و ئاڵۆزی ڕوویداوە و تەقەیان لە یەكتری كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەو شەڕەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و كێشەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

سعودیە بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەردەهێنێت
پێشت سعودیە بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەردەهێنێت
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
پەیوەندیدار