دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات



هەرچەندە تا ئێستا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم، بەڵام لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ‌ و دەستپێكردنەوەی دەوام دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ دەكرێت.

سەرچاوەیەكی دارایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ دەكرێت و سەرەتاش وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان مووچە وەردەگرن بەهۆی ئەوەی پارەكەی ئەمریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە گەیشتووە.

ڕاشیگەیاند، لە ٤ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەكرێت وەك مانگەكانی ڕابردوو، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “تا ئێستا دیار نییە، كە ئەگەر حكومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دینارەكە بنێرێت، ڕاستەوخۆ هەر لە مانگی (یەك)دا دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە دەكرێتەوە یان نا تاوەكو لیستی مووچەی مانگەكان ڕێكبكرێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ میدیاكان ئاشكرایكردووە، دوای سەری ساڵ خشتەی مووچەی مانگی ١٢ ڕادەگەیەنرێت.

وتوشیەتی، “ئەمساڵ حكومەتی عێراق تەنها دوو جار ٢٠٠ ملیار دینارەكەی ناردووە و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك قەرزی نەكردووە، بەڵكو قەرزیشی داوەتەوە”.

 

لەنێوان دوو دراوسێ‌ بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
پێت لەنێوان دوو دراوسێ‌ بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخران
دوات دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخران
پەیوەندیدر