قائیمقامیەتی دەربەندیخان: پێویستە رێگەی جێگرەوە بۆ هاتوچۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان دابینبکرێت



قائیمقامیەتی دەربەندیخان داوا دەکات، وەزارەتی ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری سلێمانی، رێگەی جێگرەوە بۆ ھاتوچۆی تانکەرەکانی سوتەمەنی و بارھەڵگرەکان دابین بکەن، تا رووداوی گڕگرتنی تانکەری سوتەمەنی دووبارە نەبێتەوە.
قائیمقامەتی دەربەندیخان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای رووداوەکەی تونێلی دەربەندیخان، فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا دەستیانکردووە بەچاککردنەوەی زیانەکانی کارەبا بەشێوەی کاتی، ھەروەھا لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بە ھاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کاری پێویست ئەنجامدەدرێت، بۆ چاککردنەوەی رێگەکە و ھەردوو شۆستەی رێگەکە و ئەو زیانانەی بەر رێگەکە کەوتوون و چاکدەکرێنەوە.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان داوادەکات، پڕۆژەی رێگەی ناوتاق دەستپێبکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا تەواوبکرێت، بۆ ئەوەی رووداوی ھاوشێوە دووبارە نەبێتەوە، ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری سلێمانی رێگەی جێگرەوە بۆ تانکەرەکانی سوتەمەنی و بارھەڵگرەکان دابین بکەن ھەتا کاتی تەواوکردنی ڕێگای ناوتاق .

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی سووتەمەنی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئاگری گرت، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

سبەینێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت
پێت سبەینێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە
دوات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە
پەیوەندیدار