ملیۆنێك و 200 هەزار کەس لە سعودیە فەریزەی حەج بەجێدەهێنن



سعودیە گەیشتنی زیاتر لە ملیۆنێك حاجی بۆ شاری مەككە ڕاگەیاند، بۆ یەكەمجاریش، بەكارهێنانی قیرێكی لاستیكیی نەرم لە ڕێڕەوی پیادە لە شوێنە پیرۆزەكان بەكاردەهێنرێت.

تۆفیق رەبیع، وەزیری حەج و عومرەی سعودیە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ملیۆنێك و 200 هەزار حاجی لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە.

ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەكەیان هەڵمەتێكی جیهانی لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهاندا دەستپێكردووە بەناوی “بەبێ مۆڵەت حەج مەكە” بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە مەترسی پێشێلكردنی ڕێساكانی حەج .

وەزیری حەج و عومرەی سعودیە ئەوەشی خستەڕوو، گەورەترین وێستگەی فێنككەرەوە لە جیهاندا ئامادەكراوە بۆ پاككردنەوەی هەواو و ساردكردنەوەی كەشوهەوا مەككە و شەمەندەفەری نوێ لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بەكاردەهێنرێت، كە دەتوانێت 72 هەزار حاجی لەیەك سەعاتدا بگوازێتەوە.

هاوكات میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بۆ یەكەمجار، قیرێكی لاستیكیی نەرم لە ڕێڕەوی پیادە لە شوێنە پیرۆزەكان بەكاردەهێنرێت، بە ئامانجی باشتركردنی تەندروستی گشتی حاجیان بەتایبەتی بۆ بەتەمەنەكان كە لە53% كۆی حاجیان پێكدەهێنن.

 

ئەو چەکانەی ئەمریکا کە ئیسرائیل لە غەززە بەکاریهێناون
پێت ئەو چەکانەی ئەمریکا کە ئیسرائیل لە غەززە بەکاریهێناون
پۆلیسێک لە کەرکووک کوژرا
دوات پۆلیسێک لە کەرکووک کوژرا
پەیوەندیدار