هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی باشووری لوبنان فسفۆری سپی بەکارهێناوە



هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانی ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە ١٧ شارۆچکەی باشووری لوبنان فسفۆری سپییان بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی ماڵپەڕی “روسيا اليوم”، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ پشتڕاستی کردووەتەوە، ئیسرائیل بە شێوەیەکی نایاسایی پێنج جار فسفۆری سپی تەقینەوەی هەوای بەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە باشووری لوبنان بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی بەربڵاوی فسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئاماژەیە بۆ پێویستی بەهێزکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی چەکی سووتێنەر.

پێشتر ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی نیگەرانی واشنتۆنی دەربڕی، سەبارەت بەو زانیاریانەی پەیوەستن بە بەکارهێنانی فسفۆری سپی ئەمریکی لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

لە پاشخانی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئیسرائیل ئەو تەقەمەنیانەی بەکارهێناوە لە کاتی هێرشەکانی سەر باشووری لوبنان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا.

سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دروستبوونی شەڕەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەهەمان شێوە لە دژی زۆرێک لە ئامانجە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە فسفۆری سپی بەکاردەهێنێت، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا بە تەواوی پشتگوێی خستووە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد، بە بەکارهێنانی تەقەمەنی فسفۆری سپی و تەقەمەنی کلاستەر لە کەرتی غەززە، محەمەد ئەلشەلەڵدا، وەزیری دادی فەڵەستین ڕایگەیاند، فەڵەستین داوا لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە چاو لە پرسی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززەدا بخشێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ستیفان دوجاریک، نوێنەری فەرمی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک لە 13ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە “هیچ بەڵگەیەکی نییە لەسەر بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە”.

“پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ بناری شاخی گۆیژه‌ دانیشتوانی سلێمانی دابه‌شی دوو به‌ره‌ كردووه‌”
پێت “پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ بناری شاخی گۆیژه‌ دانیشتوانی سلێمانی دابه‌شی دوو به‌ره‌ كردووه‌”
عێراق؛ پەیکەری پەنجەیەک، هەرای ناوەتەوە
دوات عێراق؛ پەیکەری پەنجەیەک، هەرای ناوەتەوە
پەیوەندیدار