سلۆڤینیا بە فەرمی فەڵەستینی بە دەوڵەت ناساند



سلۆڤینیا بە فەرمی فەڵەستینی بە دەوڵەت ناساند.

حکومەتی سلۆڤینیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی سلۆڤینیا (SDS) کە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە، خواستی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی کشاندەوە، کە ڕۆژی ڕابردوو پێشکەشی پەرلەمانی کردووە.

پێشتر جانێز جانسا، سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی سلۆڤینیا ڕایگەیاندبوو، بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستین لە داهاتوودا بۆ وڵاتەکە زیانەبەخش دەبێت و بۆیەش داوای بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمێکی لەم بارەیەوە کردبوو بۆ ئەوەی ڕای گشتی وڵاتەکەی بڕیاری لەسەر بابەتەکە بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی سلۆڤینیادا هاتووە، دوای جێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان لە لایەن ئەندامانی پارتی دیموکرات، پێشنیازە یاسای بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستین لە لایەن ٩٠ پەرلەمانتاری ئامادەبوو خرایە دەنگدانەوە و بە دەنگی ٥٢ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

ڕۆبێرت گۆلۆب، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە، بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی خاوەن سەروەری و سەربەخۆی فەڵەستین، ئۆمێد دەبەخشێتە فەڵەستینییەکان.

لە دانیشتنی هەفتەی پێشوویدا، حکومەتی سلۆڤینیا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کرد.

ڕۆبێرت گۆلۆب، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، لە دوای دانيشتنەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریانداوە لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ فەڵەستین وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری بناسن.

وتووشیەتی، ئەم بڕیارە یەک ئامانجی هەیە؛ کە دەخوازین دەستبەجێ کۆتایی بهێندرێت بە دوژمنایەتییەکان و دەستبەجێ بارمتەکان ئازاد بکرێن، ئەمەش بڕیارێک نییە دژ بە ئیسرائیل بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسپانیا و نەرویج و ئیرلەندا لە ٢٨ی ئایاردا بە فەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

 

 

 

ئەنجومەنی وەزیران پرسی کارەبا و گەنمی جوتیاران تاوتووێ دەکات
پێت ئەنجومەنی وەزیران پرسی کارەبا و گەنمی جوتیاران تاوتووێ دەکات
لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری دەدات
دوات لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری دەدات
پەیوەندیدار