نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیران دەربارەی مووچە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆخی سەختی ئابووری بهێنن و کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، “لە چەند ساڵی ڕابردوو بارودۆخی قەیرانی سەختی ئابووری و داراییمان تێپەڕاند و سوپاسی خۆڕاگری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەم”

وتیشی: “هەموو هەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ و هەموو تواناکانمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بە تایبەتیش مووچە لە کاتی خۆیدا بدرێت”.

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە “هەوڵمانداوە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕیککەوتنەکانی نیوانمان چارەسەر بکرێن”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “بەردەوام لەگەڵ بەڕێز (محەمەد شیاع) سودانی لە پەیوەندیدام و شاندەکانی دانوستانیش بەردەوامن بۆ وەلانانی کۆسپەکان و لەو بڕوایەداین کە دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان سەروەت و سامانی عێراق و هەرێم بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتییان پیشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەکاربینین و پێگەی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا بەرزبکەینەوە”.

ئێران: هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل وڵاتانی دیکە ناچار دەکات بە هەڵوێستی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە
پێت ئێران: هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل وڵاتانی دیکە ناچار دەکات بە هەڵوێستی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە
بازی سەرۆکایەتی، لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە؟
دوات بازی سەرۆکایەتی، لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە؟
پەیوەندیدار