مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت



فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سەرۆکی هۆزەکان کۆدەبێتەوە و لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژی شەممە، 25ی مانگی پێنج لە شاری حەسەکە، کۆبوونەوەی هۆزەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بانگهێشتی ئیدارەی خۆسەر و مەجلیسی سوریای دیموکرات(MSD)  بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەکدا نزیکەی حەوت هەزار کەس لە پیر و گەنج و شێخەکانی عەشیرەتەکانی کورد و عەرەب و عەشیرەتەکانی دیکەی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەبوون.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات فەرمانی لێبوردنی گشتی بۆ ئەو زیندانیانەی کە خوێنیان لەسەر دەست نییە دەرکرد. ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن هۆزەکانی ناوچەی دێرەزورەوە داوای ئازادکردنی ئەو کەسانە کرا.

مەزلوم عەبدی لە وتارەکەیدا جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکارییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانان کردەوە.

فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەشی خستەڕوو کە بەدوای کەمکردنەوەی توندوتیژی و گرژین لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بە تورکیاشەوە.

 

نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێت نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت بۆ سلێمانی
دوات داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت بۆ سلێمانی
پەیوەندیدار