پارتی: پشتیوانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەینەوە



مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،بۆ بەھێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی ھەرێم و، دووپاتی پشتیوانیمان لە دامەزراوە سەروەرییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەینەوە”.

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل و ھەشت ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان خەونی داگیرکەر و دوژمنانی خستە چاڵ و سەلماندی کە کورد نابەزێ و لە پیلان و گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی بەھێزترە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بە دۆست و دوژمنانی سەلماند، کە شۆڕشی میللەتێکی ھەقخواز و خاوەن کێشەیەکی ڕەوایە، بۆیە نە بە ئاگر و ئاسن، نە بە پیلان و گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی و نە بە نکووڵی و فشار خامۆش ناکرێ و لەناو نابرێ، پارتی و ڕێبازی بارزانییش ئەو پارت و ڕێبازە نین، کە بەو فشار و ھەڕەشە و دوژمنکارییانە کۆڵ بدەن و گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن و ڕێگا بدەن سەودا بە مافەکانی کوردەوە بکرێت، ھەروەھا سەرھەڵدانەوەی شۆڕش سەلماندی تاکە ڕێگا چارەی دۆزی کورد داننانە بە سەرجەم مافە نەتەوەیییەکانی ئەو میللەتە.

لە راگەیەندراوەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت:” بۆ بەھێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی ھەرێم و، دووپاتی پشتیوانیمان لە دامەزراوە سەروەرییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەینەوە، کە لە ئاست ئەرکەکانی قۆناغەکەدا بن و، بتوانن سەقامگیریی کوردستان وەک ھەمیشە بپارێزن و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرەو باشتر و باشتر ببەن.

“ھاوکات کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند، ھەڵبەتە ئەمەش پێویستی بە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە، ئەو یەکڕیزییەی، کە پارتیمان زۆرترین نەرمیی لە پێناودا نواند بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی ناو ھەرێم و ئەوانەی پەیوەستن بە دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لە بارەی ھەڵبژاردن و بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە و لەو دەرفەتە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر پرەنسیپەکانی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و سازان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراقێکی فیدڕاڵدا” مەکتەبی سیاسی پارتی وادەڵێت..

 

گۆیژە و یەکێتی
پێت گۆیژە و یەکێتی
کۆبوونەوەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا
دوات کۆبوونەوەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا
پەیوەندیدار