پەرلەمانتارێک موحسین مەندەلاوی تۆمەتبار دەکات



پەرلەمانتارێک موحسین مەندەلاوی تۆمەتباردەکات بەوەی ئاستەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دروست دەکات و دەڵێت، “بە مەبەست دانیشتنەکانی پەرلەمان دوادەخات”.

محەمەد فازل دولەیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت، تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن دەکات.

دولەیمی، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، “موحسین مەندەلاوی نوێنەری یەکەم بە پشتگوێخستنی ئاشکرای دەستوور و سیستەمی ناوخۆ و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان سەلماند، لایەنگری خۆی  بۆ لایەن و حزبێکی دیاریکراو نیشاندا بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و بەلەبەرچاونەگرتنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی وڵات”.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لێپرسینەوەی توندی بۆ هەر کەسێک کرد، کە بە مەبەست ئەجێندای حزبی جێبەجێ بکات و دەسەڵاتەکانی خۆی بقۆزێتەوە بۆ خزمەتکردنی حزبێکی دیاریکراو، زیان بە پێگە و شکۆمەندی پەرلەمان بگەیەنێت.

 

ئەو پاشماوەیەی لە ناوچەی گەرمیان دەرکەوت؛ بیرێکی ئاوی سەردەمی ئینگلیزەکانە
پێشت ئەو پاشماوەیەی لە ناوچەی گەرمیان دەرکەوت؛ بیرێکی ئاوی سەردەمی ئینگلیزەکانە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار