دادگای نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ڕەفەح دەکات



ئەمڕۆ هەینی، دادگای نێودەوڵەتی داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت.

سەرۆکی دادگای دادی نێودەوڵەتی وتی، “ئەفریقای باشوور داوای لە دادگاکە کرد دەسەڵاتی دادوەری خۆی بەکاربهێنێت و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی شەڕ بسەپێنێت، هاوکات بارودۆخی ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بەشێێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە خراپتربوون کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” دۆخی مرۆیی ڕەفەح کارەساتبارە، دوای چەند هەفتەیەک لە بۆردومانکردن و ئەو هێرشە زەمینییەی کە ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح دەستیپێکرد، کە تا ئێستاش بەردەوامە و شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەبوونی لێکەوتووەتەوە”.

سەرۆکی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “دادگا هێرشە سەربازییەکەی ڕەفەح بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانێت کە ئاوارەبوون زیاتر دەکات”، ڕوونیشیکردەوە کە “لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ڕەفەح نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “دەبێت ئیسرائیل خۆی لە هەر کارێک بپارێزێت کە مەترسی بۆ سەر فەلەستینییەکان دروست بکات”،

ڕوونیشی کردەوە کە “بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام جەختیان لەسەر ئەو مەترسیانە کردووەتەوە کە خەڵکی مەدەنی لە رەفەح دووچاری بوون.

هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدرێت
پێت هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدرێت
شەفافیەت داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە
دوات شەفافیەت داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار