سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا



وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، ڤەدات زۆربا، سەربازی پیادەی گرێبەست لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە دانراوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.

هاوکات ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لە ڕۆژی 20 بۆ 21ی ئایار لە هێرشەکانیدا بۆ سەر گەریلاکانیان لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و خواکورک 32 جار چەکی کیمیایی و قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانەیان کردووە.

پێنج پارت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بایکۆت دەكەن
پێت پێنج پارت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بایکۆت دەكەن
خوێندنی باڵا دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی” لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێدەکات
دوات خوێندنی باڵا دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی” لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێدەکات
پەیوەندیدار