پەروەردە لەبارەی وەرگەڕانی مینی پاسێکی خوێندکاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکی خوێندکارانەوە لە گەرمیان 11 خوێندکار بوونە قوربانی، وەزارەتی پەروەردەش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ” ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ چارەسەرکردنیان”.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند پاسێک کە خوێندکارانی ئامادەیی باکووری کچانی لە کەلارەوە بەرەو کفری گواستووەتەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە قەزای کفری، لە ڕێگەدا پاسێکیان وەرگەڕاوە، بە داخەوە چەند خوێندکارێک گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بریندارن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ھاوبەشی خەمی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە کەسوکار و مامۆستایان و ھاوڕێکانیان ببەخشێت، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ چارەسەرکردنیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مینی پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگای گەرمیان- کفری وەرگەڕا، بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
پێت بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
بڕیار ڕەشید: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕزگارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمە
دوات بڕیار ڕەشید: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕزگارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمە
پەیوەندیدار