راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە لە بارەی ئاسایبوونەوەی کارەبای نیشتمانی



 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ، بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان. لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە و، بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان. لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.

رۆژی ٢٦-٤-٢٠٢٤، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ ودوای ئەوەش وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، اردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

” هەر کۆمپانیایەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت مۆڵەتەکەی لێوەدەگیرێتەوە”
پێت ” هەر کۆمپانیایەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت مۆڵەتەکەی لێوەدەگیرێتەوە”
“سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات”
دوات “سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات”
پەیوەنیدر