کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکانی ڕەتدەکاتەوە



دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە و وتەبێژی کۆمسیۆنیش ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای پارتی بڵاویانکردەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ دواخستنی هەڵبژادنەکە کە بڕیارە 10ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەش، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، دەنگۆی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناڕاستە، كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن.

وتیشی، نوسینگەكانی كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە كارەكانیان”.

تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردن بڵاونەکردووتەوە هەرچەندە جەختیدەکردەوە کە دەبێت هەڵبژاردن بە بەشداری “هەموو لایەنەکان” ئەنجام بدرێت.

مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبنەوە
پێت مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبنەوە
لەسەر پیسبوونی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیرکرا
دوات لەسەر پیسبوونی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیرکرا
پەیوەندیدار